هەرێمی تاکەکەسی

شه‌وکەت لەگەڵ ڕێزێک کە بۆ هەرێمی تاکەکەسی بەکارهێنەران دایدەنێت، بۆ کڕین، تۆماری ڕا و بۆچوون یان بەکارهێنانی هەندێ ئاسانکاری ماڵپەڕ هەندێ زانیاری لە بەکارهێنەران داوا دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت خزمەتگوزارییەکی ئەمن و دڵنیابەخش پێشکەش بە بەکارهێنەران بکات. هەروەها ناونیشانی ئیمەیل و تەلەفۆنی مشتەری لە پرۆفایلی خۆیدا تۆمار دەکات. تەنیا ناونیشانی ئیمەیل و تەلەفۆنی فەرمی لەلایەن مشتەرییه‌وە پشتڕاست دەکرێتەوە و هەموو نووسراوە دوولایەنەکان و وەڵامەکانی کۆمپانیا لەو ڕێگەوە جێبەجێ دەکرێت.
هەر بۆیە نووسینی ناونیشان، ئیمەیل و ژمارە مۆبایل و تەلەفۆنی نۆرمال لەلایەن مشتەرێوە بۆ پەیوەندیکردن بەواتای ئەمەیە کە ڕاستی ئەم زانیاریانە لەلایەن مشتەرییه‌وە پشتڕاست کراوەتەوە و ئەگەر هەرکام لەمانە بە دروستی نەنووسرێت ، شه‌وکه‌ت دەتوانێ زانیاری تەواوکەر و زیاتر داوا لە مشتەری بکات.
مشتەرییەکان دەتوانن، ناو، ناونیشان و تەلەفۆنی کەسێکی تر بۆ وەرگرتنی داواکاری ڕابگەیێنن و شه‌وکەت تەنیا بۆ ناردنی هەمان داواکاری، ئەم زانیاریانە بەکار دەهێنێت.
هەروەها شه‌وکەت لەوانەیە بۆ پەیوەندی بە مشتەرییەکانەوە، باشترکردنی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ و تۆژینەوەی مارکێتینگ، هەندێ لەم زانیاریانە بەکار بێنێت و بۆ ڕاگەیاندنی ڕووداوەکان و هەواڵ و خزمەتگوزارییە تایبەتەکان یان پرۆمۆشنەکان، بۆ ئەندامانی ماڵپەڕ ئیمەیل یان کورتە پەیام بنێڕێت.
تێبینی بکە کە ٣-٨٨٦٠٣٣١-٠٠٩٨٢١ ئەم ژمارەیانەن کە شه‌وکەت لە ڕێگەی ئەوانەوە پەیوەندی بە مشتەرییەکانی خۆیەوە دەکات.
شه‌وکه‌ت ڕەنگە لە ئاراستەی ڕەچاوکردنی یاسای ماڵپەڕەکەدا تێبینی و ڕەخنەی ناردراوی بەکارهێنەران ڕاست بکاتەوە. هەروەها ئەگەر بۆچوون یان پەیامی هەناردراو لەلایەن بەکارهێنەرەوە، داگری زانیاری نهێنی بێت، شه‌وکه‌ت دەتوانێت زانیارییە تۆمارکراوەکان بۆ بەدواچوونی یاسایی بەکار بێنێت.