گرووپی پیشه‌سازی “پیروی” به‌ 50 ساڵ ئه‌زموون و پێشینه‌ی چالاکی به‌رهه‌مهێنان و وبه‌رده‌وامبوون توانیوییه‌تی تاکوو به‌ ئاوێته‌کردنی زانست و هونه‌ر و پیشه‌سازی، ئاوێته‌یه‌کی له‌بیرنه‌کراو بنیات بنێت و بیسه‌لمینێت که‌ ده‌کرێ هه‌ر کارێک ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م گرووپه‌ به‌ په‌یوه‌ندی نزیک و کاریگه‌ر له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کان و دانه‌ری زانست له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی زانستی ته‌کنیکی و به‌ نیشتمانیکردنی ته‌کنه‌لۆجیای نوێی جیهان، هه‌ستاوه‌ به‌ دانانی کارگه‌ی پیشه‌سازی، دامه‌زراندنی کۆمپانیاکانی ئه‌ندازیاری و داهێنانی نوێ له‌ پیشه‌سازی خۆراکی له‌ سایه‌سه‌ری شاره‌زایی هێزه‌ پسپۆر و به‌رپرسیاره‌کانی خۆی. گرووپی “پیروی” به‌ کردنی چالاکی چه‌ند لایه‌نه‌ی خۆی ئاراسته‌یه‌کی ته‌واکه‌ر و ڕوو له‌ زیادبوونی سه‌رکه‌وتنه‌کانی بڕیوه‌ و به‌ بوونی هیوا و پشت به‌ستن به‌ خوای گه‌وره‌، بۆ به‌دیهێنانی شانازی و پیشه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ هێزی داهێنه‌ر و خوێنده‌واری ئه‌م وڵاته‌، چاوی بڕیوه‌ته‌ ئاسۆی ڕوون.

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ پێناو به‌رپرسیاریه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها پێداویستی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ بۆ به‌رهه‌مه‌کانی هاوڕێی ژینگه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی وزه‌ که‌ له‌ پێداویستییه‌کانی وڵاته‌ له‌ داهاتوودا هه‌ستا به‌ پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتگیری خۆی و به‌ دروست کردنی ژێر لقێکی نوێ له‌ ژێر تاقمی پیشه‌سازی خۆیدا ساڵی 2015 کۆمپانیای شۆکه‌تی دانا. ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ بواری سیسته‌می گوڕینی هه‌وادا به‌ به‌کارهێنانی دوایین ته‌کنۆلۆجیای ڕۆژی و دونیا و هاوڕیز له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ گشتگیره‌کانی وڵاتدا له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییدا هه‌ستا به‌ دانانی کارگه‌یه‌ک به‌ پانتایی زیاتر له‌ 8000 مه‌تری دووجا له‌ شاری ڕه‌زه‌ن له‌ پارێزگای هه‌مه‌دان و هاوکات گفتوگۆی خۆی ده‌ست پێکردووه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و گرووپه‌کانی پیشه‌سازی خاوه‌ن ته‌کنۆلۆجیای ڕۆژی دونیا به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆجیای پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می پێویست و ده‌ستکه‌وتی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا گڕێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆجیای زۆپایه‌ به‌ ده‌کارکردنی وزه‌ی که‌می هه‌رمه‌تیک به‌ پله‌ وزه‌ی A له‌گه‌ڵ کۆمپانیای سیلی ئوسترالیادا.

z35W7z4v9z8w